ڕاهێنەری ریال مەدرید کۆمەڵێک هەواڵی دڵخۆشکەری پێگەیشت


یاریگا

لە کاتێکدا خولەکانی ئەوروپا بەهۆی پشووەکاین فیفا دەی وەستاون، جۆلیان لۆپیتیجی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید کە بە بارودۆخێکی خراپ دەڕوات چەندین هەواڵی دڵخۆشکەری لەسەر پێکانی ئەستێرەکانی پێ گەیشت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە کە لۆپیتیجی زۆر دڵخۆش بوو دوای ئەوەی تاقمی پزیشکی یانەکە ڕێگەیان بە ماڕسیلۆ دا کە بەشداری لە مەشقە بەکۆمەڵەکان بکات، هەروەها لەگەڵ بەشداربوونی یاریزانە بەڕازیلییەکە لە مەشقە ئاساییەکان، یاریزانی ئیسکۆش دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری (ڕێخۆڵە کوێرە) گەڕایەوە بۆ ئەوەی مەشقە تایبەتەکان ئەنجام بدات، لە کاتێکدا هەردوو یاریزان دانی کارڤەخال و کەریم بن زیمەش بە هەندێک مەشقی تایبەت سەرقاڵ بوون، ئەوەش واتای ئەوەیە کە بەم نزیکانە دەست بە مەشقە ئاساییەکان دەکەنەوە و هیوایان هەیە بۆ یاری بەرانبەر لیڤانتی زۆربەی ئەو ئەستێرانەی پێکانیان هەبوو لە ئامادە باشی دابن.

ئاشکرایە کە یانەی ڕیال مەدرید لە لیگای ئیسپانیا بەهۆی چەند شکستێکی یەک بەدوای یەک بۆ چوارەمی ڕێزبەند دابەزیوە، ئەو ئەنجامانەش هەرایەکی زۆری لە نێو هەوادارانی یانەی شاهانە ناوەتەوە و هاندەرانی یانە سپی پۆشەکەی نیگەران کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر