لە ڕاپرسی فرانس فوتبۆڵ بۆ باشترین یاریزان مێسی و سەلاح پێشەنگ دەگرن


یاریگا

لەڕاپرسییەکی گۆڤاری (فرانس فووتبۆڵ)ی فەرەنسی بۆ باشترین یاریزانی جیهان کە شایستەی تۆپی ئاڵتوونی بێت، زۆرینەی دەنگدەران کە تەنها لە هاندەران بوون، دەنگیان بە سەلاح و لیۆ مێسی داوە.

بە پێێ تازەترین ئامار کە بەبەردەوامی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، تا ئەو ساتە لیۆ مێسی بە 47% دەنگەکان هاتە پێشەنگ دوای ئەوەی دوێنێ 38٪ ی دەنگەکانی هەبوو لە کاتێکدا سەلاح دەنگەکانی لە 42 % بۆ 33% دابەزی و ڕۆنالدۆش ڕێژەی دەنگەکانی گەیشتە ٩٪   لە کاتێکدا مۆدڕیچ و مباپی و نێیمار  2% ی  دەنگیان هێناوە، چاوەڕێش دەکرێ زیاتر لە ملیۆنێک کەس دەنگیان لەو ڕاپرسییە بدەن.

ئاشکرایە کە دوێنێ شەو دوای هەژمار کردنی دەنگی 400 هەزار کەس محەمەد سەلاح 42% ی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو، دوای ئەویش لیۆنێل مێسی 38٪ دەنگەکانی تا ئەو ساتە دەستەبەر کردبوو، دوای ئەو دووەش کریستیانۆ رۆنالدۆ بە 7% ی دەنگەکان لە پلەی سێیەم هاتبوو، دواتر نێیمار و مۆدڕیچ ومباپی 2% ی دەنگەکانیان هێنابوو و هەریەکە لە ڕاکیتیچ و ڤاران و گریزمان و هازارد 1% ی دەنگی هاندەرانیان هێنابوو، کە هیچ کاریگەرییان لەسەر  دیاری کردنی خەڵاتی بالۆن دۆر نابێت کە لە لایەن 176 ڕۆژنامەنووسی جیهانی دیاری دەکرێت کە هەریەکیان 5 ناو دیاری دەکەن.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر