ئەلکاسێر: بارسام جێهێشت تاکو دڵخۆش بم

پاکۆ ئەلکاسێر دانبەوەدادەنێت، ئەو بۆیە بەرشەلۆنەی جێهێشتووە چونکە دەیویست خۆشبەخت بێت

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ئەو یاریزانەی ئێستای بروسیا دۆرتمەند رایگەیاند

“دواجار دەبێت هەموومان بڕیار بدەین، ساڵانێک لە بەرشەلۆنە بووم بەڵام هیچ رۆلێکی سەرەکیم نەبوو، هیچ شتێک بەو جۆرە نەدەڕۆی کە من دەمویست”

“لە بارسا سەختە بتوانی جێگای مێسی، سوارێز و دێمبێلی بگریتەوە بۆیە قسەم لەگەڵ راهێنەر کرد و گوتم دەمەوێت بڕۆم”

“یاریزانێکی متمانەی بەخۆی هەبێت باشترە لەوەی نەیبێت بۆیە بارسام جێهێشت تا دڵخۆش بم”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا