بایەرن میوشنین ئارسین فینگەری دەوێت

یاریگا

دوا بەدوای زنجیرەیەک شکست و ئەنجامی خراپی ئەم دواییە، وا دیارە یانەی بایەڕن میونشنی ئەڵمانی بیر لە گۆڕینی ڕاهێنەر (نیکۆ کۆڤاتچ) دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە بایەرن میونشین بە شکستی بەرانبەر یانەی کلادباخ بۆ ڕیزبەندی شەشەمی بۆندزلیگا پاشەکشەی کرد، بۆیە ئێستا بەرپرسانی یانەی باڤاری بیر لە لادانی کۆڤاتچ دەکەنەوە، بە بۆچوونی ڕۆژنامەکە ئارشین فینگەر بژارەدەیەکی بەهێزە بۆ ئەوەی پۆسنی یانەی باڤاری وەربگرێت، جگە لەویش چەند ڕاهێنەرێکی دیکەش هەن کە لە لایەن دەستەی کارگێڕی باسیان لێوە کراوە ئەوانیش هەریەکە لە لۆران بلان ڕاهێنەری پێشووتری پاریس سان جێرمان و زێدان ڕاهێنەری پێشووی ڕیال مەدرید.

ئاشکرایە کە یانەی بایەڕن میونشین لەدوایین 4 یاری لە بۆندزلیگا و چامپیۆنزلیگ تەنها دوو یەکسانبوونی هەیە و لە هەردوو یاری بەرانبەر کلادباغ و هێرتا بەرلینیش تووشی شکستهات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر