بە وێنە..هەڵبژاردەی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئارجەنتین گەیشتە سعوودیە

یاریگا

بەمەبەستی بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی چوارینەی سعوودییە شان بەشانی هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و ئارجەنتین و سعوودیە، شاندی هەڵبژاردەکە کەیشتە سعوودیە و یەکەمین یەکەی مەشقی ئەنجامدا.

لەم بارەیەوە میدیاکانی عێراقی ئاماژەیان کردوە کە زۆربەی یاریزانە پیشەگەرەکانی عێراق لە دەروەی عێراق گەیشتوونە سعوودیە و هەر دوێنێ عەلی عەدنان پیشەگەری یانەی ئەتلانتای ئیتالی گەیشتە سعوودیە جگە لەویش یاریزانان بەشار رەسەن لە ئێران و ئەحمەد یاسین و عەلی فائیز و ئەحمەد ئیبراهیم و حوسێن عەلی لە قەتەر و ئوسامە رەشید لە پورتوگال گەیشتنە سعوودیە و بەشداری لە هەردوو یاری بەرانبەر ئارجەنتین و سعوودیەی دەکەن.

جێی ئاماژە پێکردنە هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەمین یاریدا لەپاڵەوانێتی سعوودیە رۆژی 11 ئەم مانگە بەرانبەر ئارجەنتین یاری دەکات، کە لە مێسی بەدەر زۆربەی ئەستیرەکانی یاری دەکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر