ڕیال مەدرید پلانی کڕینی ئیدین هازاردی داڕشت

یاریگا

یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی هراپی ئەنجامەکانی کڕینی ئیدین هازاردی خستە نێو بەرنامەکانی و بە پێی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ئیسپانیاش یانەی شاهانە پلانی گواستنەوەی هازاردی بۆ یانەکە داڕشتوە.

لەم بارەیەوە، بەرنامەی “El Chiringuito”ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە یانەی ڕیال مەدرید پلانی کڕینی هازاردی داناوە و ئامادەیە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەلجیکییەکە بری 170 ملیۆن یۆرۆ سەرف بکات، لە بەرنامەکەدا هاتوە کە خواستی ڕیال مەدرید ئەگەری زۆری هەیە ڕێگری لە تازەکردنەوەی گرێبەستی هازارد لەگەڵ بلووز بکات، بە تایبەتی دوای ئەوەی جارێکی دیکە یاریزانەکەی . چێلسی ڕایگەیاند کە ڕیال مەدرید باشترین یانەی جیهانە و لەبەر ئەوەش یاریکردن بۆ ڕیال مەدرید خەونی منداڵییەتی و هەرگیز دەستبەرداری ئەو خەونەش نابێت”.

ئاشکرایە کە لەم وەرزەدا هازارد لەگەڵ چێلسی ئاستێکی نایابی پێشکەش کردوە و بەگۆڵەکانی بۆ ئەو یانەیەش ڕکابەری لەگەڵ گۆڵکارانی یانەکانی پرێمەرلیگ دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر