بە ڤیدیۆ.. فوتساڵی لاوانی عێراق هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا گۆڵباران دەکات

یاریگا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ولاتی ئارجەنتین و لە میانی پاڵەوانێتی ئۆلۆمپیاتی لاوان بۆ یاری فوتساڵ، هەڵبژاردەی لاوانی عیراق بە ئەنجامێکی گەورە لە لاوانی سلۆڤاکیای بردەوە.

لەم یارییەدا لەگێمی یەکەمدا یاریزانانی عێراق بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو، بەلام چەندین هەلی گۆڵکردنیان بەفیڕۆ دا و گۆڵپارێزی سلۆڤاکیاش چەندین تۆپی مەترسیداری دوور خستەوە، بەڵام لە گێمی دووەمدا هەڵبژاردەی عێراق توانی بەهۆی قۆستنەوەی هەلەکانی گۆڵکردن پێنج گۆڵ تۆمار بکات و یارییەکەش بە ئەنجامی 5-0 بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکۆتا بهێنێت.

ئاشکرایە کە فوتساڵی عیراق لە گەڕی یەکەمدا بردنەوەیەکی ئاسانی بەفیڕۆدا کاتێک بە ئەنجامی 1-1 بەرانبەر هندۆراس یەکسانبوو، لەم یارییەش هەڵبژاردەی عێراق زیاتر لە 4 تۆپیش بە ستوونی گۆڵ گەڕایەوە.

ڤیدیۆی کورتکراوەی یارییەکە و هەموو گۆلەکان ببینە :

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر