بارسێلۆنا یەکەمین گرێبەستی ئەم زستانە دیاری دەکات

یاریگا

بەمەبەستی تۆکمە کردنی ڕیزەکانی یانەکە و پڕکردنەوەی کەم و کوڕییەکانی یانەکە یانەی بارسێلۆنا یەکەمین گرێبەستی خۆی بۆ وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان دیاری کرد.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە کە بارسا جارێکی دیکە هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی لەم زستانەدا (فیرلاند مێندی) تەمەن 24 ساڵ کە بەرگریکاری چەپی یانە یلیۆنی فەرەنسی یە بۆ یانەکە بگوازێتەوە، بۆئەوەی ببێتە شوێنگرەوەیەکی باش بۆ یاریزان جۆردی ئالبا، پێشتریش یانەی بارسا لەم هاوینەش هەوڵی دا بۆ ئەوەی بەرگریکارەکەی لیۆن ڕازی بکات بەڵام هەوڵەکان بە بن بەست گەیشتن.

لە درێژەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە ئەمجارە لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان بارسا تووشی تەگەرەی زۆر نابێت . بۆ ئەوەی یاریزانە بەڕەگەز سەنیگالییەکەکە بۆ یانەکە بگوازێتەوە، وێرای ئەوەی گرێبەستی تازەی لەگەڵ لیۆن واژۆ کردوە کە ساڵی 2023 کۆتایی پێ دێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر