کۆنەر کۆڵ نادات و خوازیاری یاریەکیترە

یاریگانێت/ دوابەدوای یاریە مێژوویەکەی نێوان کۆنەر مەکگریگۆری ئێرلەندی و حەبیب نورمحەمەدۆڤی ڕووسی، کە بە بردنەوەی ڕووسییەکە کۆتایی هات، جارێکیتر ئێرلەندییە زۆر ناسراوەکەی جیهانی (هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان) لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە خواستی خۆی بۆ ئەنجامدانی یاریەکیتر خستە ڕوو.

کۆنەر بە ڕۆژێک دوای دۆڕاندنەکەی، تویتێکی کردووە و نووسیویەتی: “لێدانێکی باش. خوازیاری یاری گەڕانەوەم.”

یاری نێوان کۆنەر و حەبیب کە بە ڕوبەڕووبونەوەیەکی مێژووی ئەم وەرزشە دادەنرێت، شەڕ و پشێوی و گرژی زۆری لێکەوتەوە لەلایەن لایەنگرانی هەردو جەنگاوەرەکەوە. حەبیب و سەرۆکی وەرزشەکە هاوتیمەکانی کۆنەر بۆ لێکەوتەکانی دوای یارییەکە تۆمەتبار دەکەن  گوایە لەلایەن ئەوانەوە سووکایەتی بە ئاین و باوک و وڵاتی حەبیب کراوە.

کۆنەر لەم سەروبەندەدا خۆیان بە دۆڕاو نازانێت و ئەمڕۆ لە پێگەی فەرمیی خۆی هاوپێچ لەگەڵ وێنەیەک کە ژێر چاوی شین بۆتەوە نووسیویەتی: “یارییەکەمان دۆڕاند، بەڵام شەڕەکەمان بردەوە. جەنگ بەردەوام دەبێت.”

ئەو پەیامەی کۆنەر وەک ئاماژەیەکە بۆ هێشتا خۆ بە براوە زانیی خۆی و هاوڕێکانی و ئامادەشە بۆ ئەنجام دانی یاریەکیتر لەگەڵ حەبیب.

حەبیب بەو بردنەوە مێژوویەی لە کۆنەری ڕکابەری، تا ئێسا بە ئەنجامدانی ۲۷ یاری تووشی هیچ شکستێک نەهاتووە و کۆنەریشی کردە خاوەنی چوارەمین شکستی ژیانی. تا ئێستاش هیچ ئاماژەیەک لە حەبیبەوە دەرنەکەوتووە کە ئایا جارێکیتر ڕوبەڕووی مەکگریگۆر دەبێتەوە یاخود نا.

– دوایین وێنەی کۆنەر کە خواستی بۆ یاریەکیتر پیشان داوە:

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر