ماڕکا ڕاپۆرتێکی گرنگ سەبارەت بە لادانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بڵاودەکاتەوە

یاریگا

شکستە یەک بەدوای یەکەکانی ئەم دواییە ڕیال مەدرید کارگێڕی یانەی شاهانە و سەرۆکی یانەکەی هەژاندوە و نیگەرانی هەمووانی داگرتوە، بۆیە بۆ یەکەمین جار یانەکە بیری لە لادانی ڕاهێنەر جۆلیان لۆپیتیجی کردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی لەم بارەیەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا ڕۆژنامەکە نیگەرانییەکانی کارگێری ریال مەدرید و فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سەرۆک یانە دەخاتە ڕوو، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە بەشێکی دەستەی کارگێڕی لەگەڵ لادانی جۆلیان لۆپیتیج دان و بەشێکی دیکەش پێیان باشە کە لۆپیتیجی چانسی زیاتری پێ بدرێت، لەبەر ئەوەی لەو ساتەدا ڕیال چەندین یاریزانی تووشی پێکان هاتوون و ئاستی چەند یاریزانێکیش دابەزیوە و یانەکەش هیچ یاریزانێکی ئاست بەرزی لەن هاوینەدا نەکڕی جگە لەوەش بەشێک پێیان وایە لۆپیتیجی قوربانی داوە بەوەی وازی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا هێنا بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیال مەدرید وەربگرێت.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکە هاتوە کە پێگەی لۆپیتیجی لەگەڵ ڕیال تا ئێستا پارێزراوە وێرای ئەوەی پێرێز دوای شکستی ئەم دواییە بەرانبەر ئالاڤیز کاتێک بۆ ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان ڕۆیشت تووڕە بوونی زۆری پێوە دیار بوو، بۆیە ئەگەری زۆر بەهێز هەیە لە وادەی گواستننەوەی زستانە ڕیال مەدرید بە توندی بچێتە نێو میرکاتۆ و بە ناچاری بۆ ڕێک کردنەوەی بارودۆخەکە چەند گرێبەستێک بکات.

لەکۆتایی راپۆرتەکە هاتوە کە بەرپرسانی ڕیال مەدرید پێیان وایە یانەکە پێویستی بە بەرگریکارێک و بەرگریکارێکی چەپ بۆ شوێنگرتنەوەی مارسلیۆ و ناوەڕاستکارێک و گۆڵکارێکی بە توانا هەیە بۆ ئەوەی ڕیزەکانی بەهێز بکات و بتوانێت گەڕانەوەیەکی بەهێز تۆمار بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر