پێرێز بۆ ئەو زستانە کۆمەڵێک گرێبەست ئەنجام دەدات


یاریگا

بەمەبەستی تۆکمە کردنی ڕیزەکانی یانەی ڕیال مەدرید، بڕیارە فلۆرۆنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی شاهانە لە وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان کۆمەڵێک گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) بڵاویکردوەتەوەکە پێرێز لە ئەنجامەکان ڕازی نییە و بڕیاری داوە کە بۆ خۆی لەو زستانە سەرپەرشتی پڕۆسەی کڕینی یاریزانان بکات و بۆ ئەم مەبەستەش 3 ئەستێرە لە نێو بژاردەکانی پێرێز دان، یەکەمین تیمۆ ڤێرنەر هێرشبەری ڕید بۆڵ لابزیکی ئەڵمانییە و دووەمیش ئیدین هازارد ئەستێرەی چێلسی لەندەنی و سێیەم بژاردەی سەرۆکی ڕیال مەدریدیش هاری کینی هثێرشبەر و گۆڵکاری تۆتنهامی ئینگلیزییە، بە پێی ڕۆژنامەکەش کڕینی هاری کین قورسترین هەڵبژاردن دەبێت لەبەر ئەوەی سەرۆکی ئەو یانەیە لە گفتوگۆکردن بەوە ناسراوە کە هیچ نەرمییەک پیشان نادات و بە ئاسانی دەستبەرداری ئەستێرەکانی یانەکەی نابێت.

ئاشکرایە کە ریال مەدرید لە خراپترین بارودۆخی تێپەڕ دەبێت و لە دوایین چواری هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردوە و لە دوایین 5 یاریدا لە لیگا و چامپیۆنزلیگدا تەنها دوو یەکسانبوونی هەیە، ئەوەش هەوادارانی یانەکەی بە تەواوی نیگەران کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر