نهێنییەکی تازە لەسەر کەیسی دەستدرێژی کردنەکەی ڕۆناڵدۆ ئاشکرا کرا

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئیتالی نهێنییەکی گرنگی سەبارەت بە کەیسی دەستدرێژکردنی ڕۆناڵدۆ لە ساڵی 2009 بۆ سەر ئافرەتێکی ئەمەریکی ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەی (کۆرێری دیللۆ سپۆرت) ئاماژەی کردوە کە پۆلیسی لاس فێگاس هەموو بەڵگەکانی دژی رۆنالدۆی لە کەیسی دەستدرێژی کردنە سەر (کاترین مایۆرگا)ی ونکردوە، بە پێی ڕۆژنامەکە لیزلی ستۆڤال، پارێزەری کاترین ڕایگەیاندوە کە ئو بەڵگانەی وەکو جلەکانی کاترین لە شەوی دەستدرێژییەکەو چەند شتێکی دیکە لای پۆلیسی لاس فێگاس ونبوون و دیار نین، بەمەش بەشێکی گرنگی بەڵگەکانی دژ ڕۆنالدۆ لە بارودۆخێکی نادیار لەدەست دەچن.

ئاشکرایە کە (کاترین مایۆرگا) کە ئافرەتێکی ئەمەریکییە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەوە تاوانبار دەکات کە لە ساڵی 2009 لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ئەمەریکا دەستدرێژی کردوەتە سەری و بەرانبەر بە بێ دەنگبوونی بری 375 ملیۆن دۆلاری پێداوە، ئێستاش ئافرەتە ئەمەریکییکە سکاڵای فەرمی لەسەر ئەستێرە پورتوگالییەکە تۆمار کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر