ڕیال مەدرید خراپترین ڕیکۆردی مێژووی تۆمار کرد

یاریگا

دوای ئەوەی دوێنێ شەو بۆ چوارەمین یاری لەسەر یەک هەوادارانی شۆک کرد و بەرانبەر ئەلاڤیس لە دوایین چرکەی یاری شکستی خوارد، یانەی ریال مەدرید ڕیکۆردێکی خراپی تازە کردەوە کە 33 ساڵ پێش ئێستا بەسەری تێپەڕ بووە.

بەگوێرەی میدیا مەدریدییەکان ڕیال مەدرید دوای ئەوەی بۆ چوارەمین یاری نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات، بە بارودۆخێک تێپەڕ بووە کە لە ماوەی 33 ساڵی رابردوودا ڕووی نەداوە، ئەویش لە ساڵی 1985 بوو، کاتێک لە 4 یاری بەدوای یەک یانەکە نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بکات، ڕیال مەدرید دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-0 بە سڤیلیا دۆڕا دواتر بە ئەنجامی 0-0 لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید یەکسانبوو، ئینجا بە گۆڵێکی بێ وەلام لە چامپیۆنزلیگ بە سێسکا مۆسکۆ دۆڕا، دوێنێ شەویش ڕیکۆردە خراپەکان درێژەیان هەبوو کاتێک یانەی شاهانە نەیتوانی هیچ گۆڵێک لە ئالاڤیس بکات و لە کۆتایی یارییشدا بەگۆڵێکی کوشندە یارییەکەی دۆڕاند.

ئاشکرایە کە جۆلیان لۆپیتیجی دوو هەفتەی لە بەردەم دەبێت بۆ ئەوەی پشووی فیفا دەی بقۆزێتەوە و لە کاتی ئەنجامدانی یارییە نێو دەوڵەتییەکان هەوڵ بارودۆخی یانەکە ڕاست بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر