گواردیۆلا بەراوردکردن نێوان ئەگوێرۆ و سەلاح ڕەتدەکاتەوە

یاریگا

بەر لە یاری ئاگرینی نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپول و مان سیتی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری سیتی لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان بەراورد کردنی ئەگوێرۆی لەگەڵ محەمەد سەلاح ڕەت کردوە.

لەم بارەیەوە گواردیۆلا لە لێدوانێکدا کە سکای سپۆرتس بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت” بۆ بەراورد کردنی سەلاح لەگەڵ ئەگوێرۆ پێویستە سەلاح ئاستی پارساڵ پیشان بداتەوە و دەبێت بۆ 8 تا 9 ،وەرزی دیکەش بە ئاستێکی بەرز دەرکەوێت ئەو کات دەکرێت لەگەڵ ئەگوێرۆی گۆڵکاری مانچێستەر سیتی بەراوردی پێ بکرێت، بەڵام سەلاح تەمەنی بچووکترە لە ئەگوێرۆ و یاریزانێکی نایابە و دڵنیام لە ماوەی داهاتوو گۆڵی زیاتر تۆمار دەکات ، ئەو بارودۆخەی ئێستا پێی تێپەڕ دەبێت ئاساییە و بەسەر زۆر لە هێرشبەران دێت.

ئاشکرایە کە ئەمڕۆ لە یاری لووتکەی پرێمەر لیگدا یانەی لیڤەرپول لەسەر یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مانچێستەر سیتی دەکات، لەم یارییەش تیپەکەی کلۆپ دەیەوێت بە بردنەوە دڵی هاندەرانی ۆخش بکات، دوای ئەوەی لە چامپیۆنزلیگدا بەرانبەر ناپۆلی شکستی خوارد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر