ڕامۆس دەربارەی لادانی ڕاهێنەر هاتە دەنگ

یاریگا

دوای شکستێکی دیکەی ریال مەدرید ئەمجارە بەرانبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤیس ، سێرجیۆ ڕامۆس کاپتنی ڕیال مەدرید سەبارەت بە ئەگەری لادانی جۆلیان لۆپیتیجی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید قسەی خۆی کرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ڕیال ئاماژەی کردوە کە ڕامۆس پێی وایە تەنها بیر کردنەوە لە لادانی لۆپیتیجی کارێکی شێتانەیە، ڕامۆس دەڵێت” ڕاستە بڕیار بەدەست کەسانی دیکەیە، بەڵام هەر نابێت باس لەو مەسەلەیە بکەین، جارێ ڕێگایەکی دوور و درێژمان لە بەردەم ماوە، ئەوە وا بزانێت ڕیال مەدرید مردوە، زۆر هەڵەیە تۆزێک کاتمان پێویستە و زۆر بە هێزەوە دەگەڕێینەوە، ئەو کات وەڵامی هەمووان دەدەینەوە، بۆیە جارێکی دیکە دەیڵێمەوە جارێ گەلێک زووە بۆ ئەوەی باس لە لادانی ڕاهێنەر بکەین”.

ڕامۆس لە درێژەی قسەکانیدا گوتی” زۆر لە هاندەران وا دەزانن ئێمە وەک مردوو هەڵسوکەوت دەکەین و باکمان بەو بارودۆخە نییە، ئەوە ڕاست نییە، ئێمە هەست بە هەموو شتێک دەکەین ڕاستە ئێستا ئەنجامەکان پێچەوانی خواستەکانە، لەبەر ئەوەی ئێمە یانەیەکین هەمیشە بردنەوە بەشێکە لە DNA ریال مەدرید ، بۆیە با وەک مردوو سەیری ئێمە نەکەن.

لەکۆتایشدا دەربارەی ئەوەی کە ئەگەر رۆنالدۆ لە ریال یاری بکردبا ئەوە ڕووی نەدەدا، ڕامۆس گوتی کاتێک کریستیانۆش لەگەڵ ئێمە یاری دەکرد هەندێک جار ڕووبەڕووی ئەو جۆرە کێشانە لە ڕووی گۆڵکردن دەبووینەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر