ڕامۆس : ڕیاڵ مەدرید هەر ڕیاڵ مەدریدە و هەرگیز ناگۆرێت

یاریگا- لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید توشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوو بەرامبەر یانەی ئالاڤێس بە تاکە گۆلێک لەدواین خولەکدا .

لە دوای یاریەکە کاپتنی یانەی شاهانە سێرخیۆ ڕامۆس لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا وتی ” لە سەرمانە ئەم بارودۆخەی ئیستا بگۆڕین ، زۆرمان لەپێش ماوە و ڕێگاکەمان دوورودرێژە ، ئیستا کاتی گۆڕینی ڕاهێنەر نیە ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوا کارێکی شێتانەیە .

دەربارەی ئەوەی چوار یاریە ڕیال مەدرید هیچ گۆڵێکی نەکردووە ڕامۆس وتی ” پێم وایە ئیستا لە نەبوونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەمووان باسی گۆڵ دەکەن ، بەڵام بیرتان بێت لەسەردەمی ئەویشدا چەند جارێک بە حاڵەتی وادا تێپەڕین کە گۆڵمان بۆ نەدەکرا .

دواتر ڕامۆس وتی ” هەرکەس پێی وایە کە ڕیاڵ مەدرید مردووە ئەوە لەهەڵەدایە ، کەمێک چاوەڕوان بن وەڵامی هەموویان دەدەینەوە .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر