ڕۆناڵدۆ سەرۆکی ڕیال مەدرید تاوانبار دەکات

یاریگا

دوای زۆربوونی کێشەکانی ڕۆناڵدۆ و کە دواترینیان بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستدرێژکردنە سەر ئافرەتێکی ئەمەریکی بوو، ئەستێرە پورتوگالییەکە پێی وایە هەموو ئەو هەرایە بەهۆی ڕۆیشتنی لە ریال مەدرید ڕوویداوە.

ڕۆژنامەی (فوتبۆڵ ئیتاڵیا) بڵاویکردوەتەوە کە ڕۆنالدۆ دڵنیایە کە ئەوەی تا ئێستا ڕوودەدات لە کێشە و دوور کەوتنەوەی لە بەدەستهێنانی خەڵاتە کەسییەکان بەهۆی ڕیال مەدرید و خودی فلۆرۆنتینۆ پێرێز بووە، کە پیلانی لەسەر ڕۆناڵدۆ داناوە بۆ ئەوەی وێرانی بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ڕووداوی ئەو ئافرەتە ئەمەریکییەو دوور کەوتنەوەی لە بردنەوەی خەڵاتەکان و کارتە سوورەکەی یاری ڤالەنسیا و زیانە داراییەکان بەهۆی دوورکەوتنەوەی سپۆنسەرەکان دوای سکاڵای ئافرەتە ئەمەریکییەکە هەموو لە پلانی پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدریدە، وێرای ئەو هەموو فشارەش ڕۆنالدۆ پارێزگاری لە هێوری خۆی دەکات و بیری لەسەر یارییەکانی داهاتووی یۆڤێنتۆسە و کێشەکانی بۆ پارێزەرانی جێهێشتوە.

ئاشکرایە کە ڕۆنالدۆ دوای ڕۆیشتنی بۆ یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە، بەم دواییەش ئافرەتێکی ئەمەریکی ڕۆنالدۆی بە دەستدرێژکردنەسەر لە ساڵی 2009 تاوانبار کرد، ئەوەش کرا بە سکاڵاو چاوەڕێ دەکرێ زیانێکی دارایی گەورە لە ڕۆناڵدۆ و یانەی (یۆڤینتۆس)یش بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر