ڕۆناڵدۆ بەهۆی کەیسی دەستدرێژکردنەکە پارەیەکی خەیاڵی لەدەستدەدات

یاریگا

دوای (کاسرین مایۆرگا) کە ئافرەتێکی ئەمەریکییە، کریستیانۆ رۆنالدۆی بە دەستدرێژیکردنی سێکسی بە زۆر تاوانبار کرد، ئەستێرە پورتوگالییەکە زۆر لەوە دەترسێت بەهۆی ئەو تۆمەتانە یەک ملیار یۆرۆ زیانی بەرکەوێت.

ڕۆژنامەی (صەن)ی ئینگلیزی ڕاپۆرتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا هاتوە ” دوای ئەوەی (کاترین مایۆرگا) سکاڵای فەرمی لەسەر ڕۆناڵدۆ تۆمار کرد و تێیدا ئاماژەی کردوە کە یاریزانە پورتوگالییەکە بە زۆر لە یەکێ لە ژوورەکانی هۆتێلێکی لاس ڤیگاس بە زۆر دەستدرێژی سێکسی کردوەتە سەر و گوێی بە پاڕانەوەکانی ئەو نەداوە کاتێک داوای لێ کردوە دەست هەڵبگرێت و واڤی لی بهێنێت، بەمەش بە قسەی ڕۆژنامەکە ڕۆناڵدۆ ئەگەری هەیە بری یەک ملیار یۆرۆ زیانی بەرکەوێت ئەویش بەهۆی پشت تێکردنی کۆمپانیا گەورەکان لە رۆناڵدۆ بەهۆی ئەو ئابڕووچوونە گەر بەسەری بسەلمێنرێت، لەوانە کۆمپانیای نایکی کە گرێبەستی لەگەڵ نایکی هەیە، کە ئێستا تەنها چاودێری بارودۆخە و ئەنجامەکانی دەکات.

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆ ساڵانە زیاتر لە 80 ملیۆن یۆرۆی تەنها لە ریکلام و گرێبەستی چەند کۆمپانیایەکی گەورە دەست دەکەوێت، بۆیە ئەستێرەکەی یانە یۆڤی دەترسێت ئەو کێشەیە کاریگەری گەورەی بەسەر پڕۆژەکانی هەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر