پیکێ لەسەر دەنگۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ مێسی هاتە دەنگ

یاریگا

دوای ئەوەی لە میدیاکان هەواڵی ناکۆکی نێوان پیکێ و مێسی بلاوکرایەوە، بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا بێ دەنگی شکاند و بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی تازە لەگەڵ مێسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەلامی ئەو قسانەی دایەوە.

ڕۆژنامەی (دەیلی تایمز)ی ئینگلیزی ئاماژەی کردوە کە جیڕارد پیکێ بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی لەگەڵ مێسی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان کە دوای بردنەوە بەسەر یانەی تۆتنهام وەرگیراوە، وەڵامی هەموو ئەو قسانەی داوەتەوە کە باسیان لە ناکۆکی نێوان ئەو دوو یاریزانە کردوە، وەک لە وێنەکەش دیارە مێسی و پیکێ پێدەکەنن و کاتێکی خۆش دوای یارییەکەی تۆتنهام بەسەر دەبن.

ئاشکرایە کە بەرنامەی (ئیل تشێرنجیتیۆ)ی ئیسپانی لە چەند رۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی ئاستی خراپی هێڵی بەرگری بارسێلۆنا و ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی لیگا، مێسی لەگەڵ پیکێ تووڕە و بووە و ڕەخنەی ڕاستەوخۆی لێ گرتوە، ئەوەش وای کردوە نێوان دوو یاریزانەکە بە تەواوی تێک بچێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر