بە ڤیدیۆ.. یانەی هەولێر لەکاتی زیاد کراو گۆڵی یەکسانبوونی بەسەر تۆمار دەکرێت

یاریگا

لەمیانی یارییەکانی خولی نایابی عێراقی دوێنێ شەو یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی بردنەوەیەکی مسۆگەری لەکیس خۆی دا کاتێک لە ئەنجامی 1-0 لێدانێکی سزای بەفیڕۆدا و دواتریش لە دوایین خولەکی کاتی زیاد کراو گۆڵێکی کوشندەی لەسەر تۆمار کرا.

لەم یارییەدا یانەی هەولێر باش کۆنتڕۆڵی یاریگای کردبوو ، سەرەتا محەمەد ڕەئفەت پیشەگەری سووری بە لێدانێکی سەر گۆڵی یەکەمی بۆ هەولێر تۆمار کرد، دواتر لە خولەکی 34 یاریزان تیاگۆ ئەمیڕال لێدانی سزای بۆ یانەی هەولێر بەفیڕۆ دا، بۆیە لە گێمی دووەم لە کاتێکدا هەموو چاوەڕوانی فیکەی ناوبژیوان بوون، لە خولەکی 94 یاریزان سامح سعید توانی بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات و هاندەرانی هەولێر شۆک بکات، بەمەش هەولێر دوو خاڵی گرنگی لە کیس چوو و تەنها خاڵێکی لەو یارییەی نێو یاریگای خۆی وەرگرت.

ڤیدیۆی گۆڵەکانی یارییەکە:

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر