مێسی و گریزمان سەردێری ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا داگیر دەکەن

یاریگا

بەهۆی بردنەوەی بارسێلۆنا بەرانبەر تۆتنهام و سەرکەوتنی چاوەڕوانکراوی ئاتلەتیکۆ مەدرید بەرانبەر برۆجی بەلجیکی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بایەخێکی زۆریان بەو دوو سەرکەوتنە داو وێنەکانی مێسی و گریزمانیش لە لاپەڕەی سەرەکی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاوکرایەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی ئاماژەی بە هەردوو بردنەوەی ئاتاەتیکۆ و بارسا داوە و وێنەی هەردوو ئەستێرەکەشی بڵاوکردوەتەو و نووسیویەتی (گریزمان ئەستێرەیەکی زێڕینە)، تێیدا نووسیویەتی ” گریزمان بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ و دروستکردنی گۆڵێک بۆ کۆکی لە یانەی بڕوجی بەلجیکی سەلماندی کەئەستێرەیەکی زێڕینە، هەر لە رۆژنامەکەدا ئاماژە بە بردنەوەی بارسا دراوە و وێنەیەکی بچووکی مێسی بڵاوکراوەتەوە و نووسراوە” مێسی گەورەی یاریگای وێمبلییە”.

لە رۆژنامەکانی دیکەدا ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی لاپەڕەی سەرەکی بە وێنەکی مێسی ڕازاندوەتەوە و بە پاشا ناوی بردوە و تێیدا هاتوە” بارسا زۆر بە شایستەیی لە نێو یاریگای وێمبلی بەسەر تۆتنهام سەردەکەویت و نمایشێکی نایابیش پێشکەش دەکات، هەروەها نووسیویەتی ” مێسی دوو گۆڵ تۆمار دەکات و دوو تۆپیشی بە ستوونی گۆڵ دەگەڕێتەوە”، دواتر ستایشی ڕۆڵی یاریزانان ڕاکیتیچ و کۆتیتنیۆی کردوە کە هەردووکیان دوو گۆڵی حوانیان لەو یارییە تۆمار کرد، دەربارەی ئاتلەیتکۆ مەدریدیش لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە ” گریزمان بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ و دروستکردنی گۆڵیک پێشەنگ بۆ ئاتلەتیکۆ مەدرید زامن دەکات”.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە کە باشترین یاریزانی جیهان سیخر و ڕەونەقی بۆ بارسا گەڕاندوە و لە نێو یاریگای وێمبلی لە تۆتنهامی بردەوە، لەم یارییە بارسا هیچ خۆی بەدەستەوە نەدا”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر