پێرێز بە بۆنەی بردنەوەی بارسێلۆنا ئاهەنگ دەگێڕێت

یاریگا

لە دووەمین یاری قۆناغی گروپەکانی چامپیۆنزلیگدا بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا توانی لە تۆتنهام بباتەوە، ئەم بردنەوەیەش بە پێی رۆژنامەیەکی ئیسپانی دڵی فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵی خۆشکردوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە پێرێز بەبردنەوەی بارسێلۆنا لە تۆنتنهام و نزیک بوونەوەی تۆتنهام لە مالئاوایی کردن لە پاڵەوانێتییەکە دوای دووەمین بردنەوەی ئینتەرمیلان، دڵی پێرێزی خۆشکردوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە پیرێز دەیەویت لە وادەی گواستنەوەی زستانەدا دوای ماڵئاوایی کردنی تۆتنهام لە چامپیۆنزلیگ گرێبەست لەگەڵ هاری کینی گۆڵکاری یانەکە واژۆ بکات، ئەوەی کە جێی سەرنجیشە ئەوەیە کە دوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە یوفا لە یاساکانی چامپیۆنزلیگ هاری کین گەر پەیوەندی بەریال بکات ئەوا دەتوانێت لە قۆناغی 16 لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەشداری لەیارییەکانی چامپیۆنزلیگ بکات، بە پێچەوانەی پارساڵ کاتێک بارسا نەیتوانی یاری بە کۆتینیۆ بکات، لەبەر ئەوەی پێشتر بۆ لیڤەرپول یاری کردبوو.

ئاشکرایە کە تۆنتنهام لە دوو یاری یەکەمی چامپیۆنزلیگدا ڕووبەڕووی دوو دۆڕاندن هاتوەتەوە، بەمەش هیواکانی یانە ئینگلیزییەکە بۆ بڕینی کۆمەڵەکەی زۆر ئەستەم دەبێت، بە تایبەتی دوای ئەوەی دوێنێ شەو ئینتەر میلان گەیشتە شەشەمین خاڵ پاش سەرکەوتنێکی گرنگ بەسەر ئایندهۆفنی هۆلەندی بە ئەنجامی 2-1، بەمەش لەگەڵ بارسا پێشەنگی گروپەکەیان گرتوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر