کارگێڕی مانچێستەر یۆنایتد شوێنگرەوەی مۆرینیۆی دیاری کرد

یاریگا

دوای ئەوەی زێدان ڕاهێنەری پێشووی ریال مەدرید ڕایگەیاند کە بەنیاز نییە شوێنەکەی مۆرینیۆ بگرێتەوە، دەستەی کارگێڕی شەیتانە سوورەکان ڕاهێنەرێکی دیکەیان بۆ شوێنگرتنەوەی مۆرینیۆ لە یانەکە دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (ئاندیبندینت) بڵاویکردوەتەوە کە (ئین ئیدوارد)ی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شەیتانە سوورەکان هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی (کاوریسیۆ بۆکیتینۆ)ی ڕاهێنەری تۆتنهام ڕازیبکات و بەگوتەی ڕۆژنامەکە ڕاهێنەرە ئارجەنتینییەکە بژاردەی یەکەمە بە تایبەتی دوای ئاشکرابوونی پەیوەندی تەلەفۆنی زێدان و مۆرینیۆ کە تێیدا زیزۆ بە مۆرینیۆی ڕاگەیاندبوو کە ئەرکی یانەی مان یۆنایتد وەرناگرێت، هەروەها هەندێک کەسایەتی نێو یانەی مان یو پێیان وایە کە لەو ساتە زێدان بۆ یانەکە گونجاو نییە”.

لە درێژەی هەواڵەکەی ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە گەورەترین تەگەرە لە بەردەم یانەی مانچێستەر یۆنایتد بۆ هێنانی بۆکیتینیۆ ئەوەیە کە (دانیال لیفی) سەرۆکی یانەی تۆتنهام بەهیچ شێوەیەک ڕازی نابێت کە ڕاهێنەری یانەکە لەناوەڕاستی ئەو وەرزە بفرۆشن بۆیە کارەکە پێویستی بە کاتی زیاتر دەبێت.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ لە دوایین یاریدا لە چامپیۆنزلیگ نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات، کاتێک لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 0-0 لەگەڵ یانەی ڤالەنسیای ئیسپانیا یەکسانبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر