رۆناڵدۆ دەبێتە زاوای قاچاخچیەکی ئارجانتینی

Cristiano Ronaldo

Cristiano Ronaldo

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، یاریزانی پۆرتوگالی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بڕیارە هەفتەی داهاتوو بە فەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێزی ئیسپانی بکات.

پێش ئەم هاوسەرگیرییە ئەنجام بدرێت رۆژنامەی سەنی بریتانی راپۆرتێکی لەسەر باوکی خێزانی دۆن بلاوکردۆتەوە، رۆدریگێز کە دەکاتە باوکی جۆرجینای خێزانی رۆناڵدۆ بە رەگەز ئارجانتینیە و قاچاخچی ماددەی قەخە کراوە. ناوبرا لە داگای ئیسپانیا دوو تاوانی گەورەی لەسەرە، رۆدریگێز لە ساڵی 2003 ویستویەتی بارێکی 100 هەزار پاوەندی ماددەی بێ هۆشکەر لە ئیسپانیەوە بگوازێتە فڕەنسا، بەڵام ئەم کارە ئاشکرا دەبێت و بە 11 ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت.

باوکی خێزانی کریس لە ساڵی 2008 لە زیندان ئازاد دەکرێت و دوای ئازاد بوونی جارێکی دیکە هەوڵ بۆ کارێکی قاچاخ دەدات، ئەمجارەیان ویستویەتی کە بارێکی 1 ملیۆن پاوەندی لە ماددەی بێ هۆشکەر لە مەغریب بۆ ئیسپانیا بگوازێتەوە و ئەمجارەش پۆلیس دەستگیری دەکات و دواتر لە ساڵی 2013 ئازاد دەکرێت.

ئێستاش کە خەریکە رۆناڵدۆ بە فەرمی دەبێتە زاوای رۆدریگێزی قاچاخچی، یاریزانی پۆرتوگالی وەکو خەزورەکەی تۆمەتێکی لەسەرە، ئەویش سێکسی بە زۆری بەرامبەر ئافرەتێکی ئەمریکی لە ساڵی 2009.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر