رۆنالدۆ دەستدرێژی سێکسی رەت دەکاتەوە

کریستیانۆ رۆنالدۆ، یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس، تۆمەتی دەستدرێژکردنی سێکسی رەت دەکاتەوە

ئەو ئەستێرەیەی پورتوگال پێشتر لەلایەن کاسرین مایۆرگا تۆمەتی ئەوەی خرایە پال کە لە هۆتێلی لاس ڤێگاس لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستدرێژی سێکسی کردووە

رۆنالدۆ لە رێگەی کردنەوەی لایڤەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە

جارێکی دیکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ رۆناڵدۆ ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە رایگەیاند

“هەندێک میدیا دەیانەوێت لە رێگای ئەو کەیسە خۆیان بە من گەورە بکەن”

لە ئێستادا پۆلیسی لاس ڤێگاس دووبارە ئەو کەیسەی کردۆتەوە، بەڵام تاکو ئێستا بەڵگەی پێویستی کۆنەکردۆتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا