ئیسکۆ باس لە گەڕانەوەی دەکات

یاریزانی یانەی ریال مەدرید، ئیسکۆ، نزیکبوونەوەی لە گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان ئاشکرا دەکات

ئەو یاریزانە بەهۆی پێکان لە سێ یاری رابردووی مەدرید بەشداری نەکردووە و نەشتگەری بۆ ئەنجام درابوو

ئیسکۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی:

“تەقەڵەکانم لێکردەوە ئەمڕۆ، بە پەرۆشم بۆ گەڕانەوە و یاریکردن”

مەدرید ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکات و لە دواین یاریدا بەرامبەر بە یانەی سیسکا مۆسکۆ بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی هێنا و دووچاری یەکەم شکست بوو لە چامپیۆنزلیگ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا