ڕاهێنەری تۆتنهام باسی پێکانەکانی یانەکەی و چۆنیەتی ڕاگرتنی مێسی دەکات

یاریگا

بەر لە یارییە ئاگرینییەکەی ئەمشەوی نێوان تۆتنهامی خاوەن جەماوەر و یاریگا بەرابنەر بارسێلۆنای ئیسپانی، ڕاهێنەری سپێرز لە تازەترین لێدواندا باسی شێوازی ڕاگرتنی مێسی لەو یارییەدا کرد.

لەم بارەیەوە، بۆکیتینیۆ ڕاهێنەری ئارجەنتینی یانەی تۆتنهام گوتی “ئێمە کاتێک باسی بارسێلۆنا دەکەین دەبێت وا بیر بکەینەوە کە ئەوان لە باشترین حاڵەتی خۆیان یاری دەکەن، ئێمە کۆمەڵێک پێکانمان هەیە بەڵام بۆ یاری ئەمشەو هەوڵ دەدەین بە باشترین شێوە دەرکەوین.

دەربارەی ڕاگرتنی مێسی بۆکیتینیۆ گوتی ” بەدوای هیچ چارەسەرێک ناگەڕێم بۆ ئەوەی مێسی بوەستێنم، لەبەر ئەوەی قورسە بتوانی چارەسەرێکی باش بدۆزیەوە، تەنها بە یاریزانانم دەڵێم بڕۆن چێژ وەربگرن بەرانبەر ئێوە بەرانبەر یەکێک لە باشترین یاریزانانی تۆپی پێ بە درێژایی مێژوو یاریدەکەن، ئێوە چانسی ئەوەتان هەیە هەوڵ دەن باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بوەستێنن، تاکو لە ئایندەدا بۆ کوڕەکان و نەوەکانی خۆتان باسی بکەن، ڕاگرتنی مێسی بەلای منەوە کارێکی نزیکە لە مەحاڵ بەڵام بە هەماهەنگی هەمووان دەکرێت مەترسیەکاین کەم بکرێتەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا بۆکیتینیۆ دانی بەوەدا نا کە بەهۆی فشاری زۆری یارییەکان چەند یاریزانێک بەهۆی پێکان بەشداری لە یاری بارسێلۆنا ناکەن، وەک لە میدیا ئینگلیزییەکاش هاتوە ئەگەری هەیە ئاریکسۆن بتوانێت بەشداری بکات دوای ئەوەی دوێنێ بۆ مەشقە بەکۆمەڵەکانی یانەکە گەڕایەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر