سوپڕایزێکی خراپ لەیاری تۆتنهام چاوەڕێی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

ئەمڕۆ لە یەکێ لە یارییە بەهێزەکانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگدا یانەی بارسێلۆنا دەبێتە میوانی یانەی تۆتنهام و بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانیش لەو یارییەدا سوپڕایزێکی خراپ چاوەڕێی یاریزانانی بارسا دەکات.

ڕۆژنامەی(سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە لە یاری ئەمشەو کە لەسەر یاریگای وێمبلی لە لەندەن بەڕێوە دەچێت، چیمەنی یاریگاکە بارودۆخی یەجکار خراپە لەبەر ئەوەی ماوەی ڕابردوو یارییەکەی بۆکسێنی جیخانی لە نێو چیمەنەکە بەڕێوە چووە، هەروەها نێو یاریگایەکە بەقسەی ڕۆژنامەکە چەندین شوێنی قووڵ بوە و پێویستی بە چاکردن هەیە، هەروەها درێژی چیمەنەکە لەگەڵ ئەو هۆکارانە ئەگەری هەیە کێشە بۆ یاری بارسێلۆنا دروست بکات کە بە شێوازی تیکی تاکا و تۆپ گواستنەوەی خێرا یاری دەکەن.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا ڕۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی کردوە کە پێویستە یاریزانانی بارسا لەو یارییە قورسەدا ئاگاداری بارودۆخی نێو یاریگا بن، پێشتریش یانەی بارسێلۆنا بەهۆی خراپی چیمەنی یاریگای ڤالەد وەلید گلەیی لە یانەکە و فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کرد، بەوەی کەڕێگای داوە لەو یاریگا خراپە یاری بەڕێوە بچێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر