زانیاری گرنگ لەسەر پێکهانەکەی کارڤەخال بڵاودەکرێتەوە


یاریگا

دوای ئەوەی دانی کارڤەخال بەر لە چەند خولەکێک لە تەواوبوونی گێمی یەکەمی یاری ڕیال ە سێسکا مۆسکۆ بەهۆی پێکان یارییەکەی جێهێشت، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی زانیاری گرنگی لەسەر پێکانی یاریزانەکە بڵاوکردەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، کە کارڤەخال کێشەی لە بەستەرەکانی پێی چەپی هەیە و سبەی پێنجشەممە پشکنینی وردی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی وادەی دوور کەوتنەوەی دیاری بکرێت، هەروەها یاریزانەکە لە یاری داهاتووی ڕیال مەدرید لە لیگای ئیسپانیا بەرانبەر دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤیس بەشداری ناکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە پێکانی کارڤەخال سەخت و مەترسیدار نییە و ئەگەری هەیە لە ماویەکی کورتدا بگەڕێتەوە.

ئاشکرایە کە ڕیاڵ مەدرید لە یارییەکەی دوێنێ شەودا دووچاری شکستێکی ناچاوەڕوانکراو هات کاتێک بە تاکە گۆڵێک بە سیسکا مۆسکۆ دۆڕا و پێشەنگی بۆ یانە ڕوسیەکە جێهێشت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر