بەرپرسانی چێڵسی بریاری کۆتاییانداوە لەسەر داهاتووی لویز

David luiz

David luiz

یاریگا
بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا لەسەر داوای ماوریسیۆ ساری راهێنەری ئیتاڵی یانەکەیان لە هەوڵی ئەوەدان کە گرێبەستی داڤید لویزی بەرگریکاری بڕازیلی نوێبکەنەوە.

ماڵپەری فۆتبۆل لەندەن بڵاویکردۆتەوە کە سەڕەرای ئەوە بەرگریکاری بلوز وەرزی رابردوو کاتێک کە کۆنتی راهێنەری ئەم یانەیە بو، وەک یاریزانی یەدەگ یاری پێدەکرا، بەڵام بە هاتنی ساری ناوبرا بڕوای تەواوی بە تواناکای یاریزانەکە هەیە و بۆیەش داوا دەکات کە گرێبەستەکەی نوێبکرێتەوە.

لویز وەرزی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاری لەندەن کۆتایی دێت و چەند یانەیەکیش ئامادەن بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری بڕازیلی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر