ڕاهێنەری سێسکا مۆسکۆ نهێنی بردنەوەیان لە ریال مەدرید دەخاتەڕوو

یاریگا

دوا بەدوای تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەر یانەی ڕیاڵ مەدرید لە میانی گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگدا، ڕاهێنەری سێسکا مۆسکۆی ڕووسی نهێنی ئەو سەرکەوتنەی بە میدیاکان ڕاگەیاند.

ڤیکتۆر جۆنتشاریکۆ، ڕاهێنەری سێسکا گوتی” ئێمە توانیمان بەو ئەنجامە لەگەڵ پاڵەوانی ئەوروپا بچینە دەرەوە، لەبەر ئەوەی لە ڕووی بەرگریکردن زۆر ئازا بووین و بەرگریمان زۆر تۆکمە بوو، هەروەها ئێمە لە هێرشبردنیش زۆر دڕ بووین، جگە لەوەش گۆڵە خێراکە متمانەی زیاتری بە یاریزانان بەخشی بەوەی کە دەتوانین سەرکەوین، ڤیکتۆر لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت “تا دوایین خولەکانی یارییەکە یاریزانان باوەڕیان نەدەکرد کە ئێمە لە ئەنجام پێش ڕیال مەدریدی پاڵەوانی ئەوروپا کەوتین، بەرانبەر ئەو تیپی کە هەموو ساتێک دەتوانێت هەلی گۆڵکردن بۆ خۆی دروست بکات.

ئاشکرایە کە یانەی سێسکا مۆسکۆ بە بردنەوەی لە یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە کۆی 4 خاڵ پێشەنگی گروپەکەی بگرێت، لەکاتێکدا ڕیال و ڕۆما بە 3 خاڵ لە ریزبەندی دووەم و سێیەمی گرپوکە هاتوون.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر