پێرێز دوای رۆیشتنی ڕۆناڵدۆ دان بەهەڵەیەکی گەورەی دیکەی دەنێت

یاریگا

سەرۆکی ڕیال مەدرید لە تازەترین لێدوانیدا دانی بەوەدا ناوە کەدوای ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ بۆ یۆڤێنتۆس دەبوایە بەلانی کەمەوە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی جیهانی واژۆ بکات.

(ئیدواردۆ ئیندا) ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی ناسراو لە بەرنامەی (ئیل تشێرنجیتۆ)ئاشکرای کردوە کە پێرێز هەست بە هەڵەی خۆی دەکات بەوەی کە هیچ هێرشبەرێکی تازەی بۆ یانەکە نەکڕی، لەکاتێکداڕیاڵ مەدرید لە یارییەکانی ئەم دواییە بەدەست کەم گۆڵی دەناڵێنێت بە تایبەتی لە دوو یاری ئەم دواییەدا کاتێک 3-0 بە سڤیلیا دۆڕا و دواتریش بێ گۆڵ لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید یەکسانبوو، بەگوێرەی ڕۆژنامەنووسەکە هۆکاری نەهێنانی هێرشبەرێکی تازە شکست خواردنی ریاڵ مەدرید بوو لە ڕازیکردنی یەکێک لە نێوان نێیمار یان مباپی بۆ ئەوەی درێسی ڕیاڵ مەدرید بپۆشێت، لەبەر ئەوەی ئەو دوو یاریزانە لە ماوەی داهاتووشدا ئامانجی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید دەبن.

ئاشکرایە کە ریاڵ مەدرید لەو ساتەدا لە لیگای ئیسپانیا لەگەڵ بارسێلۆنا لە پێشەنگ دایە و لە چامپیۆنزلیگیش پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتوە و ئەمڕۆش ڕووبەڕووی سیسکا مۆسکۆی رووسیا دەبێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر