پەیوەندی نێوان مێسی و پیکێ تێک دەچێت


یاریگا

وا دیارە ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی بارسێلۆنا لە لیگای ئیسپانیا بوەتە هۆکاری دروستکردنی کێشە نێوان مێسی و جیڕارد پیکێ، کە بەپێی تازەترین هەواڵ نێوان هەردوو یاریزانەکە تێک چووە و بەرەو خراپتریش دەڕوات.

بەرنامەی (تشێرنجیتۆ)ی تەلەفزۆنی ئیسپانی ڕایگەیاندوە کە بۆ یەکەمین جار نێوان مێسی و پیکێ گەیشتوەتە بارودۆخێکی خراپ و لە قسە لەگەڵ نەکردنی تەواو نزیک بوەتەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکە پیکێ بەم دواییە بە ئاشکرا گلەیی لە مێسی کردبوو بەوەی کە وەکو کاپتنی تیپ لەدوای شکستەکان قسە بۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن ناکات، بەڵام کاتێک لە دەرەوەی ئەوروپایە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئارجەنتین قسە دەکات”.

دواتر بە گوێرەی بەرنامەکە مێسی وەڵامی پیکێی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پیکێی بە هۆکاری ئەو شکستانەی ئەم دواییەی بارسا تاوانبار کردوە کاتێک گوتویەتی ” هەڵەکانی هێڵی بەرگری هۆکاری شکستەکانی بارسێلۆنا بوون، ماوەیەکە یانەکان گۆڵی زۆرمان بەسەر تۆمار دەکەن، ئەو قسانەی مێسی پەیوەندی نێوتن دوو یاریزانەکەی بە پێی هەواڵەکە بەرەو خراپی بردەوە و لە کاتێکدا سبەی بارسا لە تاقیکردنەوەیەکی بەهێز و قورس لە لەندەن لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە.

ئاشکرایە بارسێلۆنا لە دوایین 3 یاری لیگادا لەکۆی 9 خاڵدا تەنها دوو خاڵی لە دوو یەکسانبوون شکستێک بەدەست هێناوە و یاریزانان و ڕاهێنەریش دوای ئەو ئەنجامانە ڕووبەڕووی شاڵاوێکی گەورەی ڕەخنە و توانجی هەودارانی یانەکە بوونەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر