مۆرینیۆ لەسەر پەیوەندییەکەی زێدان وەڵامێکی سەیری ڕۆژنامەنووسان دەداتەوە

یاریگا

دوای ئەوەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان باسیان لەپەیوەندی تەلەفۆنی زێدان بۆ جۆزێ مۆرینیۆ کرد، ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەو پەیوەندی کردنەی زێدان پرسیاریان لە مۆرنیۆ کرد ئەویش وەڵامێکی سەیری دانەوە.

لە پرێس کۆنفرانسی یارییەکەی نێوان مان یۆنایتد و ڤالەنسیا مۆرینیۆ دەربارەی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەسەر پەیوەندی کردنەکەی زێدان و دڵنیایی کردنەوەی لەوەی کە پۆستەکەی وەرناگرێت، سپێشەڵ وەن نکووڵی لە پەیوەندی کردنەکە نەکرد و گوتی” باشە من پێم وایە باشتر وایە لەو رۆژنامەنووسە بپرسن کە هەواڵەکەی نووسیوە”.

دواتر مۆرینیۆ دەربارەی قورسی یارییەکەی بەرانبەر ڤالەنسیا قسەی کرد و گوتی “ڕکابەرەکەمان یانەیەکی قورسە ئەو هەفتەیە زۆر سەخت دەبێت، هەمووان پەرۆشن بۆ یاری چامپیۆنزلیگ، پێم وایە چانسی ئەوەمان هەیە بتوانین یارییەکی گەورە ئەنجام بدەین، سەبارت بە ئاستی یاریزانانیش گوتی هەندێک یاریزان لەوانی دیکە زیاتر پێشکەش دەکەن و هەموو توانای خۆیان سەرف دەکەن، لە دوایین یاریش کە تووشی شکست هاتین پێویستە هەموو بەرپرسیارێتییەکە لە ئەستۆ بگرین.

ئاشکرایە کە کاتژمێر 10 بەکاتی هەولێر یانەی مان یۆنایتد لە یاریگای خۆی لە ئۆڵد ترافۆرد لە دووەمین گەڕی قۆناغی گروپەکانی چامپیۆنزلیگدا بەرانبەر ڤالەنسیای ئیسپانیا یاری دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر