سەرۆکی بارسا: هەمیشە دەرگامان بۆ گەڕانەوەی گواردیۆلا کراوەیە

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، جۆزێف ماریا بارتۆمیۆ رایگەیاند، دەرگای یانەکەی هەمیشە بۆ پیپ گواردیۆلا کراوە دەبێت

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی تایمز، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئەوەی ئاشکرا کرد کە پێشتر ئۆفەری ئەوە دراوە بە گواردیۆلا بگەڕێتەوە بارسا و گووتیشی

“ئەو زۆر لێهاتووە و دەرگای ماڵەکەی (بارسا) هەمیشە بۆ ئەو کراوە دەبێت”

“ لەم ماوەیەک بەرگوێم کەوت کە ئەو دەیەوێت لە داهاتوودا ببێتە راهێنەری لاوانی بەرسەلۆنە، ئەوە بۆ من زۆر تەواوە”

“کاتی خۆشی ئەو بژاردەیەمان خستە بەردەمی کاتێک گووتی لە یانەکە دەڕۆم، ئەو لەبەر فشاری زۆر ماندوو بوو”

“گەڕانەوەی دەبێت هەواڵێکی ڵخۆشکەر”

گواردیۆلا پێش یانەی مانجستەر سیتی، راهێنەری یانەی بەرسەلۆنە بوو و توانی جامەکانی خولی ئیسپانی، کۆپا دێل رێی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ بارسا بباتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا