ڕاهێنەری ڕیال مەدرید هەواڵێکی دڵخۆشکەری لەسەر بەیل پێگەیشت

یاریگا

بەر لە یارییەکەی سبەی شەوی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر سێسکا مۆسکۆی ڕوسیا لە دووەمین گەڕی چامپیۆنزلیگدا، جۆلیان لۆپیتیجی، ڕاهێنەری ڕیال مەدرید هەواڵێکی خۆشی لەسەر بارودۆخی گاریس بەیل پێگەیشت.

ئێزگەی (کادینا کۆبی)ی ئیسپانیا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە کە دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڕەنین موگناتیسی و چەند پشکنینێکی وردی دیکە لەسەر گاریس بەیل دەرکەوتوە کە یاریزانە وێلزییەکە هیچ پێکانێکی نییە و بارودۆخی ئاساییە، بەمەش دوای دوورخستنەوەی بە هۆپ پیکان لە یاری سیسکا مۆسکۆ ، لۆپیتیجی دەتوانێت لە یاری داهاتووی لیگا بەرانبەر ئالاڤیس یاری بە بەیل بکات.

ئاشکرایە کە بە پێی هەواڵەکان باس لەوە کرابوو کە پێکانەکەی بەیل درێژ خایەن دەبێت و بۆ ماوەیەک لە یارییەکانی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی وێلز دادەبڕێت، ئەمەش نیگەرانی ترسی خستە نێو دڵی جۆلیان لۆپیتیجی کە دەترسا بەیل بۆ ماوەیەکی درێژ لەدەست بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر