یاریزانێکی پێشووی بارسێلۆنا شوێنی ڤاڵڤێردی دەگرێتەوە

یاریگا

لەگەڵ ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێگەی ئارنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنەری یانەکە دەکەوێتە مەترسی و بە پێی تازەترین راپۆرتە هەواڵیەکانیش یاریزانێکی پێشووی بارسا بۆ شوێنەکەی ئەو پاڵێوراوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) کەتەلۆنی هەواڵێکی لە بەرنامەی (ئیل تشێرنیگیتۆ)ی بەناوبانگ گواستوتەوە کە تێیدا هاتوە ” دوای شکستخواردی یانەی بارسێلۆنا لە تۆمار کردنی هیچ سەرکەوتنێک لە 3 یاری یەک بەدوای یەکی لیگای ئیسپانیا، ئەگەری لادانی ڤاڵڤێردی زیاتر دەبێت و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان (تیری هێنری) یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا کە ئێستا یاریدەدەری ڕاهێنەری بەلجیکایە بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی شوێنی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی بگرێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکەش ڤاڵڤی ویرای بردنەوەی لیگا و جامی ئیسپانیا و سپوپەری ئیسپانیا لە وەرزی ڕابردوو بەلام نەیتوانی ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە ببێتە جێی ڕەزامەندی هەوادارانی یانەکە، جگە لەوەش لەم وەرزە خراپترین دەستپێکی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە لیگای ئیسپانیا هەبووە.

ئاشکرایە کە بارسا لە سێ یاری ڕابردوو لە یارییەکانی بەرانبەر گیڕۆنا و لیگانیس و بلباو بە شکستێک و دوو یەکسان بوون هاتوەتە دەرەوە، ئەم ئەنجامانەش هەودارانی یانەکەی بە تەواوی لە داهاتووی بارسا نیگەران کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر