کلۆپ دان بە دڵتەنگی محەمەد سەلاح دەنێت

یاریگا

لە تازەترین لێدوانیدا و لە وەلامی پرسیاری رۆژنامەنووسان یۆرگین کلۆپ سەبارەت بە دڵتەنگی محەمەد سەلاح بەهۆی یارییەکانی ئەم دواییەی ڕێدز ئاشکرای کرد کە سەلاح ئەم ماوەیە نیگەرانە وهیچ دڵخۆش نیە.

لەم بارەیەوە کلۆپ دەربارەی ئەوەی کە ئایا سەلاح بە ئاستی خۆی دڵخۆشە یان نا گوتی” بە دڵنیاییەوە سەلاح هیچ بە ئاستی خۆی دڵخۆش نییە، بە تایبەتی دوای یارییەکەی چێلسی کە لە خولەکی 66 هاتە دەرەوە، بۆیە ئێستا کاتی من هاتوە بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەم تا ئەو ساتە تێپەڕ بکات، ئەو زۆر دەگاتە گۆل ئوە مایەی دڵخۆشییە کەواتە بارودۆخەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئاسایی دەبێتەوە، گەر لە وردی سەیری بارودۆخەکە بکەی بۆت دەردەکەوێت کە ئەو دۆخە ئاساییە و زۆربەی یاریزانان پێی تێپەڕ دەبن.

محەمەد سەلاح کە 26 ساڵە لەسەرەتای ئەم وەرزەدا لەگەڵ ڕێدز لە کۆی 9 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، تەنها 3 گۆڵی تۆمار کردوە و دوو گۆڵیشی بۆ هاوڕێیانی دروست کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر