ئاتلەتیکۆ مەدرید ناڕەزایی بەرانبەر ڤار دەربڕی

یاریگا

بڕیارە ئەمڕۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانیا بکات بۆ ئەوەی بە وردی کارەکانی تەکەنەلۆژیای ڤار ڕوونبکرێتەوە.

لەم بارەیەوە یانەی ئالتەتیکۆ مەدرید دوای ڕووداوی بەرکەوتنی تۆپ بەدەستی کاسمێرۆ لە یاری دێربی مەدرید بڕیاری دا کە وەک ناڕەزاییەک داوا لە لیژنەی ناوبژیوانان بکات کە بە ڕوونی کارەکانی VAR دیاری بکەن، بۆ ئەوەی چیتر نیگەرانی لە هەندێک بڕیار لای یاریزانان هاندەران دروست نەبێت.

ئاشکرایە کە زۆربەی یاریزانانی ئالتلەتکیۆ مەردید دوای یارییەکە لە چاوپێکەوتنی میدیاکان و هەندێک لە پسپۆرانی تۆپی پێ ئاماژەیان کرد کە ڕووداوەکەی کاسمیرۆ پەناڵتی بوو بەڵام وێرای ئامادەبوونی VAR هەژمار نەکرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر