زێدان سەبارەت بە ڕاهێنەرایەتی مان یۆنایتد قسە لەگەڵ مۆرینیۆ دەکات

یاریگا

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاتنی زێدان بۆ شوێنگرتنەوەی جۆزێ مۆرینیۆ لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یۆنایتد ، ڕاهێنەرە فەرنسییەکە بە تەلەفۆن دەربارەی ئەم بابەتە پەیوەندی بە مۆرینیۆ کردوە.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە زیزۆ بە تەلەفۆن پەیوەندی بە جۆزێ مۆرینیۆ کردوە و دڵنیای کردوەتەوە کە ئەو ئەرکی ڕاهێنەرایتی مان یۆنایتد وەرناگرێت و تا ئەو ساتەش دەستەی کارگێڕی یانە ئینگلیزییەکە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ نەکردوە و باس لەو بابەتە نەکراوە، هەروەها زێدان بە مۆرینیۆی ڕاگەیاندوە کە دڵنیا بێت لەوەی هیچ شتێک لەو ساتەدا لە ئارادا نییە، ئەوەش لە کاتێکدا کە لە میدیاکان هەواڵی فێربوونی زیزۆ بۆ زمانی ئینگلیزی بە بەڵگەیەکی دیکە لەسەر نزیکبوونی ڕۆیشتنی زێدان بۆ شەیتانە سوورەکان لە میدیاکان باسی لێوە کراوە، هەروەها چەندین سەرچاوەی دیکە باسیان لەوە کردبوو کە کارگێڕی مان یو پەیوەندی فەرمی بە زێدان کردوە.

ئاشکرایە کە بارودۆخی مۆرینیۆ لە مانچێستەر یۆنایتد بەهۆی پەیوەندی خراپی ڕاهێنەرەکە لەگەڵ چەند ئەستێرەیەکی یانەکە و خراپی ئەنجامەکانی ئەم دواییە بە قۆناغێکی خراپ و هەستایر تێپەڕ دەبێت و زۆربەی میدیا جیهانییەکانیش پێیان وایە ڕۆژەکانی مۆرینیۆ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە کۆتایی نزیک بووەتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر