ڕیاڵ مەدرید هەواڵێکی ناخۆشی سەبارەت بە پێکانی گاریس بەیل پێ دەگات

یاریگا

دوای ئەوەی لە کۆتایی گێمی یەکەم ڕاهێنەری ڕیال مەدرید گاریس بەیلی بەهۆی پێکان هێنایە دەرەوە، ڕۆژنامەیەکی مەدریدی وادەی دوورکەوتنەوەی یاریزانە وێلزییەکەی ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە بەیل دوای دەستپێکێکی نموونەیی لە وەرزی ئەمساڵ لە کۆتاییدا تووشی پێکان هاتەوە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئاماژەکانی پێکانەکە و پشکنینە سەرەتاییەکانی گاریس بەیل باش نین و یاریزانەکە ناتوانێت لە یاری سیسکا مۆسکۆ لە چامپیۆنزلیگ و لە یاری ئالاڤیس بەشداری بکات، جگە لەوەش لە کاتی ڕۆژەکانی فیفا دەی ناتوانێت لەگەڵ وێڵز لە یاری دۆستانەی بەرانبەر ئیسپانیا یاری بکات.

ئاشکرایە کە ڕیاڵ مەدرید دوێنێ شەو لە یاری دێربی مەدرید بە ئەنجامی 0-0 یەکسانبوو، بەر لەکۆتایی گێمی یەکەمیش گاریس بەیل تووشی پێکان هات و لە پشووی نێوان هەردوو گێم ڕاهێنەر پشووی بە یاریزانەکە دا بۆ ئەوەی پێکانەکەی خراپتر نەبێت.، بەمەش لەو ساتەدا هەرەیەکە لە ئیسکۆ و مارسیلۆ و گاریس بەیل لە هەندێک لە یارییەکانی یانەکە دادەبڕێن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر