پۆگبا سوپڕایزێکی ناخۆشی بۆ مۆرینیۆ ئامادەکردوە

یاریگا

ناکۆکییەکانی نێوان پۆل پۆگبا و جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان کۆتایی پێ نەهاتووە و بەێی ڕاپۆرتە هەواڵێکی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی یاریزانە فەرنسییەکە سوپڕایزێکی ناخۆشی بۆ مۆرینیۆ ئامادەکردوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە پۆگبا بە یاریزانانی هاوڕێی خۆی لە یانەی مان یۆنایتدی ڕاگەیاندوە کە ئەو لە ڕکابەری کردن و ململانێی لەگەڵ مۆرینیۆ خۆی بەدەستەوە نەداوە و ناکۆکییەکان کۆتایی پێ نەهاتوە، بەگوێرەی هەواڵەکە پۆگبا ئاماژەی کردوە کە بەنیازە مێزەکە بەسەر مۆرینیۆ هەڵاوگێر بکاتەوە و چیتر لە ژێر سەرپەرشتی ئەودا ڕاهێنان و مەشقەکان ئەنجام نادات و یاریش ناکات.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە مۆرینیۆ بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ پۆگبا نیشانەی کاپتنی لە یاریزانە فەرەنسییەکە وەرگرتوەتوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی پۆگبا ڕاهێنەرەکەی بە زێدەڕۆیی لە پەێرەوی کردنی پلانی بەرگریکردن تاوابنار کرد، بەتایەبتی ئەو یارییانەی لە نێو یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بەڕێوە دەچن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر