بارسێلۆنا بەهۆی پێکان یاریزانێکی گرنگی لە یاری تۆتنهام لەدەست دەدات

یاریگا

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یاری گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ بەرانبەر تۆتنهامی ئینگلیزی یانەی بارسێلۆنا یاریزانێکی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت لەو یارییە بەشدا

لەم بارەیەوە یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ دوای ئەوەی لە یاری دوێنێ بەرانبەر بلباو تووشی پێکان هات، یاریزانەکە چەندین پشکنینی پزیشکی وردی ئەنجامداوە و تێیدا دەرکەوتوە کە بەهۆی ئازاری ماسوولکەکان ناتوانێت لە یاری تۆتنهام یاری بکات و گەڕانەوەشی دوای ئەو یارییە لەسەر بارودۆخی چارەسەری یاریزانەکە دەوەستێت.

ئاشکرایە کە یانەی بارسێلۆنا ڕۆژی چوارشەممە لە ئەرکێکی قورسدا دەبێتە میوانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، بۆ ئەوەی یاری گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجام بدەن، لەو یارییەش بارسا جگە لە ڕۆبێرتۆ یاریزان ئۆمتیتی بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەدەست دەدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر