دیبالا بە هۆی ڕۆناڵدۆ و مێسی شانازی بەخۆی دەکات

ی

یاریگا

لە تازەترین لێدوانیدا پاولۆ دیبالا ئەستێرەی یانەی یۆڤێنتۆس ڕایگەیاند کە شانازی بەخۆی دەکات و خۆی بە بەختەوەر دەزانێت بەهۆی ئەوەی لەگەڵ رۆنالدۆ و مێسی یاری دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی goal دیبالا بە ڕۆژنامەنووسانی گوتوە کە زۆر دڵخۆشە بەوەی کە لەگەڵ مێسی لە هەڵبژاردەی ئارجەنتین و ڕۆنالدۆ لە یانەی یۆڤی یاری دەکات و لە یەک ساتدا شتی تازە لە هەردوو یاریزانەکە فێردەبێت، هەروەها گوتیشی ئەو دوو یاریزانە دیاردەن بۆیە جێی شانازییە بۆ من کە تاکە یاریزان بم بتوانم لەگەڵ هەردوو یاریزان یاری بکەم، بەڕای هیچ جیاوازییەک نێوانیان نییە، هەردووکیان دیاردەن، ڕاستە ئێستا بەهۆی ڕۆنالدۆ لە یۆڤی هیچ یاریزانێک ژمارەی لێدانەکانی بۆ گۆڵی بەرانبەر وەکو پێشتر نابێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە تیپەکە دەباتەوە”.

دیبالا کە ئەمڕۆ لەگەڵ یۆڤی لە یارییەکی قورسدا بەرانبەر یانەی ناپۆلی یاریدەکات، لە کۆتایی قسەکایندا ستایشی ڕۆنالدۆی کرد و گوتی ئەو یاریزانە بە گڕو تینێکی زۆر مەشقەکان ئەنجام دەدات و سەرسامت دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر