زێدان بە ئەنجامدانی کارێک هەنگاوێکی دیکە لە شەیتانەسوورەکان نزیک دەبێتەوە

یاریگا

لەگەڵ بەردەوام بوونی ئەنجامە خراپەکان لە یانەی مان یۆنایتد ئەگەرەکانی رۆیشتنی مۆرینیۆ و هاتنی زێدان بۆ شوێنەکەی زیاتر دەبن، ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزیش بەڵگەیەکی تازەی لەسەر نزیک بوونەوەی زێدان لە مان یو بڵاوکردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە زێدان دەستی بە وەرگرتنی وانەی ئینگلیزی کردوە بۆ ئەوەی زمانی ئینگلیزی بە تەواوی فێر بێت، بۆ ئەوەی کاتێک هاتە ئۆڵد ترافۆرد کارەکانی ئاسان بێت و کێشەی زمانی بۆ دروست نەبێت، هەروەها لە رۆژنامەکەدا هاتوە کە زێدان بەلایەوە خۆشە کە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی مانچێستەر یۆنایتد وەربگرێت، دوای ئەوەی پشوێکی باشی وەرگرت پاش دەست لەکار کێشانەوەی لە یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەی سێیەمین چامپیۆنزلیگی یەک بەدوای یەک، لە کاتێکدا کە مۆرینیۆ بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ چەند ئەستێرەیەکی یانەکە و ئەنجامە نا هاوسەنگەکانی لە ڕۆیشتن نزیک بووەتەوە.

ئاشکرایە کە کارگێڕی مان یۆنایتد لە ئەگەری ڕۆیشتنی جۆزێ مۆرینیۆ لە یانەکە زێنەدین زێدانی بە بژاردەی یەکەم دیاری کردوە، بۆ ئەوەی بتوانێت یانەکە بۆ ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان بگەڕێنێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر