یانەی تۆتنهام بەر لە یاری بارسێلۆنا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

یاریگا

بەر لە چەند ڕۆژێک لە یارییە گرنگەکەی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەرانبەر یانەی بارسێلۆنا یانەی سپێرز بە پێکانی ئەستێرەیەکی یانەکە گورزێکی کوشندەیان بەرکەوت.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە یاریزان (دایلی ئالی)کە بەم دواییە لە پێکان گەڕاوەتەوە، جارێکی دیکە پێکانەکەی بۆ گەڕاوەتەوە و بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکانیش یاریزانەکە ئەگەری هەیە بۆ ماوەی چوار هەفتە لە یاریگاکان دوور بکەوێت، بەمەش دایلی ئالی جگە لە یاری تۆتنهام بەرانبەر هەر یەکە لە یانەکانی واتفۆرد کاردیف لە پرێمەرلیگ ناتوانێت لە هەردوو یاری بەرانبەر بارسێلۆنا و ئایندهۆفنیش لە چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

ئاشکرایە کە دایلی ئالی لە یارییەکەی چەند رۆژێک لەمەوبەر بەرانبەر واتفۆرد لە جامی ڕابیتەی ئینگلیزی تووشی پێکان هاتەوە و پشکنینەکانیش دەریان خست کە پێکانەی بۆ گەڕاوەتەوە بۆ ماوەیەک یاریزانەکە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر