یاریگا–
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارسێلۆنا دوایین ئامادەکاری بۆ یاری بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو ئەنجامدا و لەو راهێنانە ساموئێل ئۆمتیتی بەشداری نەکرد.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارسێلۆنا دوایین ئامادەکاری بۆ یاری بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو ئەنجامدا و لەو راهێنانە ساموئێل ئۆمتیتی بەشداری نەکرد.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە بلاوگرانا بڵاویکردۆتەوە کە بەرگریکاری فڕەنسی بە هۆی ئەو پێکانەی لە چۆکی چەپیدا تووشی بووە نەیتوانیوە بەشداری بکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری نەکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە بەم هۆیەوە ڤالڤێردی راهێنەر ناچارە کلێمێنت لە شوێنی بەرگریکارەکەی فڕەنسی بەشداری پێ بکات.