دیبالا باسی پەیوەندیە بەهێزەکەی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەکات

یاریگا

دوای سەرکەوتن بەسەر یانەی پۆڵنیا و لەتازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، پاولۆ دیبالای ئەستێرەی ئارجەنتینی باسی یاری داهاتووی بەرانبەر ناپۆلی و پەیوەندی لەگەڵ رۆنالدۆ کرد.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتاڵی لەسەر زاری دیبالا بڵاویکردوەتەوە کە یاری گەڕی داهاتوو بەرابنەر ناپۆلی زۆر گەرم وگوڕ دەبێت و بردنەوەش لەو یارییە زۆر گرنگە، بردنەوە لە ناپۆلی واتای ئەوەیە کە لە گرنگی زۆری هەیە بۆ ئەوەی نازناوەکە بەدەست بهێنین، بۆیە بۆ بردنەوە یاری دەکەین.

سەبارەت بە پەیوەندی بە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە یانەی یۆڤی دیبالا دەڵێت” پەیوەندیم لەگەڵ رۆنالدۆ ڕۆژ دوای ڕۆژ لە بەردەوام بوونی مەشقەکان و یارییەکان باشتر دەبێت، زۆر بە گڕ و تینێکی باش یاری دەکەین و هەمیشە هەوڵ دەدەم هەلی گۆڵکردنی بۆ بڕەخسێنم، بەڵام گرنگترین کار ئەوەیە لەسەرەتا هەوڵی بردنەوەی یانەکە بدەین، گرنگیش نییە کێ گۆڵەکە تۆمار دەکات.

لەکۆتایی قسەکانیدا دیبالا کە دوێنێ شەو گۆڵی یەکەمی یۆڤی تۆمار کرد، دەربارەی گۆڵەکەی گوتی ” خۆشحاڵم بەو گۆڵەی تۆمارم کردوە لەبەر ئەوەی متمانەی زیاتری هاندەران بەدەست دەهێنم، کە هەمیشە پشتیرییان کردووم و چاوەڕێی زیاترم لێ دەکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر