فابریگاس یەکەمین هەنگاوی رۆیشتنی بۆ ئای سی میلان دەستپێکرد

یاریگا

وادیارە ئەم وەرزە دوایین وەرزی سیسک فابریگاس دەبێت لە گەڵ یانەی چێلسی لەندەنی لە پرێمەرلیگ و یاریزانەکە وێستگەی داهاتووی لە سێریا Aی ئیتاڵیا دەبێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاویکردوتەوە، کە سیسک گرێبەستەکەی لەگەل بلووز تازە ناکاتەوە بەمەش لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یاریزانەکە ئازاد دەبێت و دەتوانێت بەخۆڕایی بۆ هەر یانەیکی بیەوێت بڕوات، بەمەش فابریگاس زیاتر لە یانەی میلانی ئیتالی نزیک دەبێتەوە، کە ماوەیەکە بایەخ بە یاریزانەکە دەدات و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، بە گوێرەی هەواڵەکە بەرپرسانی میلان پێیان وایە کە فابریگاس دەکرێت ببێتە باشترین هاوکار بۆ گۆڵ دروستکردن بۆ گۆنزالۆ هیگوایینی هێرشبەری یانەکە لە ماوەی داهاتوودا.

ئاشکرایە کە فابریگاس دوای ئەوەی مارویسیۆ ساری ئەرکی راهێنەرایەتی چێلسی وەرگرتوە، نەیتوانیوە پێگەیەکی سەرەکی لە تیپەکە وەربگرێت و تا ئەو ساتەش هیچ یارییەکی لە پرێمەرلیگ ئەنجام نەداوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر