ڕاهێنانەکانی مان یۆ، بۆتە جێگەی کێشمەکێشی مۆرینهۆ – پۆگبا

یاریگانێت/ کەمێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی سکای سپۆرتس دیمەنێکی نێوان مۆرینهۆ و پۆگبای بڵاو کردەوە کە  بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکاندا گفتوگۆیەکی ساردوسڕ لەنێوان ڕاهێنەرەکە و یاریزانەکەیدا دەبینرێت.

کێشمەکێشی دوانەکە ماوەیەکی زۆرە درێژەی هەیە و بەشێوەیەک داهاتووی یاریزانە فەڕەنسییەکە هیچ گەرەنتییەکی تێدا نەماوەتەوە. لێرە و لەوێش ڕەخنەی جۆراوجۆر ئاراستەی یەکتر دەکەن، تازەترینیان ڕەخنە زەقەکانی پۆگبا بوو لەسەر تەکتیک و شێوازی بەرگریکارانەی مۆرینهۆ.

شەوی ڕابردووش لە سیناریۆیەکی چاوەڕوان نەکراودا مانچستەر یونایتد لە قۆناغی ۳۲ی جامی یەکێتی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا لەسەر دەستی دێربی کاونتی کرانە دەرەوە. ئەو یاریەی کە وەک دەگوترێت پۆگبا خوازیاری ئەوە بووە بەشداربێت تێیدا.

– دیمەنی مشتومڕەکەیان ببینە:

https://www.google.iq/url?sa=t&source=web&rct=j&url=%23&ved=0ahUKEwjj7p_v3tjdAhXys4sKHZU4AIoQxa8BCCIwAA&usg=AOvVaw0VTJzWxrN8ZFOD4xbU2nov

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر